گوشاری رژیم بۆ سەر بنەمالەی گیان بەخت کراوانی ڕاپەرینی سەرانسەری

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دادگای ئینقلابی سنە بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردو “پەیمان مەنبەری” کە ڕۆژی شەممە “٨ی ئوکتۆبڕی٢٠٢٢” لە کاتی بەرخۆدانی جەماوەری لە شاری سنە بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا , زەختیان خستووەتە سەریان کە ئەبێت لە دادگا وسکاڵا لە سەر حزبە کوردستانییەکان بکەن.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: دادگای ئینقلاب ڕۆژانە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ناردنی نامە زەختی خستوەتە سەر خێزانی مەنبەری، بەڵام تا ئێستا ئەم بنەماڵەیە ئامادە نەبوون ئەم داوایەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگەی دادگای ئینقلابەوە قبوڵ بکەن .

RELATED ARTICLES

Most Popular