خەڵکی ئیلام چاوەڕوانی ڕووداوی گەورە بن

هانا: جەمیل صادقی فەر، جێگری بێهداشتی زانکۆی پزیشکی ئیلام باسی لەوە کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی توندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنای دێلتا لە ماوەی ١٠ڕۆژی داهاتوو لەم پارێزگایەدا ڕووداوی گەورە پێک دێت.

 

بێکیفایەتی و گەندەڵی بەرپرسان بووەتە هۆی بێزاری و ماندووبونی خەڵک لەم بارودۆخە و هەروەها بارودۆخی کورۆنا و مردنی خەڵک بەم ڤایرۆسە لە پارێزگای ئیلام و وڵاتی ئێران زۆر مەترسیدارتر بووە.
بەپێی هەواڵانەی بڵاوکراونەوە، ڕێژەی تووشبوانی کورۆنا لە ئیلام گەیشتووەتە ٣٢٢ کەس و بەرەبەرە تەختەکانی نەخۆشخانە خەریکە هەمووی پڕ بن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular