رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ٢٧ی فێبرواری ٢٠٢١، لاوێکی خەڵکی “نەهرابی” و دانیشتووی “رەوانسەر” دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا.
"عادڵ مرادی" کارمەندی ئیدارەی فێرکردن و پەروەردە بوو. ناوبراو خێزاندار و دوو منداڵی بوو و شەوی هەینی ٨ی رەشەمە لە رێگای خواردنی دەرمان و حەبەوە دەستی دایە خۆکوژی و رۆژی شەممە گیانی لە دەستدا.
هەواڵنێرانی ناوخۆی "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" ئاگاداریان کردین گۆیا ناوبراو بە هۆی لەدەستدانی دارایی و گرفتی ماڵی دەستی داوەتە خۆکوژی.
بە درێژایی زیاتر لە چوار دەیەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، خەڵکێکی زۆر لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران بە پشتبەستن بە قەرزی بانکەکان، روویان کردووەتە پرۆژەگەلی گەورە و چکۆلەی وەبەرهێنان و دواتر بە هۆی خۆکێشانەوەی بانکەکان و داڕمانی ئابووری ئێران، زۆربەی ئەو کەسانە هەرچی داهاتی بوویانە لە دەستیان داوە و گەلێک زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵە و خۆکوشتنی لێکەوتووەتەوە.