بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ گەشتوە ؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە”٢٩ی دیسەمبری٢٠٢٢، سەربازێکی کورد بە ناوی “کیوان عەلومولانە” کوڕی گەزان و خەڵکی ئاوایی “کۆتەلان”ی ورمێ، بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لەگەڵ خێزانەکەیدا دەمەقاڵەیان هەبووە و هەوڵیداوە حەب بخوات بەهۆی ئەو مانگە زیادەی خزمەت کە بە زۆر بەسەریدا سەپاوە.
پێویستە بگوترێ، ڕۆژی سێشەممە”٢٧ی دیسەمبری ٢٠٢٢، سەربازێکی دیکە بە ناوی “ئارمین پوورمەند” کوڕی حەسەن و خەڵکی ئاوایی “ئاغچەقاڵ”ی سۆمابرادۆستی ورمێ، لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە لە یەکێک لە سەربازگەکانی کوماری ئیسلامی لە سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سیستەمی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت ئەوا سوودمەند نابن لە ئاسانکاری و بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان، وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی بازرگانی، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی رفای کۆمەڵگا و نەبوونی ئومێد بە داهاتوو، زۆرێک لە کێشە دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون. کە هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارە جوگرافیایەکانی دیکەی ئێران دەبین.