خوڕەم ئاوا؛ گیانلەدستدانی گەنجێک بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان

هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە”٩ی نوامبڕی٢٠٢٢” گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی”سپێهر بیرانوەند”دانیشتووی گەڕەکی”مێهروەرزان” لە خوڕەم ئاوا، لە کاتی نیگارکێشانی سەر دیوار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەست دا.

دەگوترێت بنەماڵەی ناۆبراو فشارێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ئامادە نەبوون تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکەنەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular