خوڕەماوا: دەستبەسەرکرانی چوار شارۆمەند و داخستنی چوار خواردنگە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، پۆلیسی ئەمنییەتی ئێران لە خوڕەماوا ٤ خواردنگەی دیکەی بە هۆی فرۆشتنی خواردن لە رەمەزاندا داخستووە و ٤ کەسیشیان گرتووە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە رۆژانی سەرەتای رەمەزاندا ٧٠ خواردنگە و چێشتخانە داخران و ١٩ شارۆمەند دەستبەسەر و ٧١٢ کەسی بەڕێوەبەر و خاوەن چێشتخانە لەلایەن دەزگای قەزایی و مەئموورانی ئەمنییەتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەنگدراون یا هەڕەشەیان لێ کراوە. 
شایانی باسە، لە یاسای کۆماری ئیسلامیدا خوارد و خواردنەوە لە رەمەزاندا بە ئاشکرا تاوان نییە. بەڵام بەپێی مادەی ٦٣٨ی یاسای سزا ئیسلامی "تەزاهور" بە کردەوەیەکی حەرام دانراوە و هەر کەسیش بە ئاشکرا لە شوێنە گشتییەکان و بە بەرچاوی خەڵکەوە ئەم کردەوەیە واتە "تەزاهور" بکات ٢ تا ١٠ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی بۆ دەبڕنەوە و بەسەریدا دەسەپێنن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular