هانا: لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی “کامێران” لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێ کرا و بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "فەرهاد فاتحی" خەڵکی کامێران راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و دەنگدان، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بە گومانی ئەوەیکە شتومەک و کاڵای قاچاخی هەڵگرتووە، تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی خۆڕەماوا کراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.