دوابەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە ئێران و هەڵبژاردنی “رەئیسی” وەک سەرۆک کۆماری ئێران، بەم بۆنەوە حکومەت دەستی کردووە بە قوربانی کردنی خەڵکی کوردستان.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە دوای هەڵبژاردنی "رەئیسی" وەک سەرۆک کۆماری ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی ئیران بوونە قوربانی و خوێنیان رژاوە، کە ئامارەکەی بەم جۆرەی خوارەوەیە:
• ٨ کەس لە سێدارە دراون
• ٥ کۆڵبەر کوژراون
• ٥ کۆڵبەر بریندار کراون
• ١٧ کەس دەستبەسەر کراون
هەموو ئەمانە تەنیا لە ماوەی دوو حەوتوودا بەڕێوەچوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
