جێ بەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە”٥ی ژانویەی٢٠٢٣” دوو بەندکراو کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو بە ناوەکانی “ڕۆستەم عەباسزادە” ٤٥ ساڵە ، کوڕی مەجید و خەڵکی ئاوای “قەزڵکەند”ی سەلماس و “مەهدی ئەسگەری” ٣٢ ساڵە خەڵکی تاران ،
خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە، لە زیندانی قەزولحەساری کەرەج جێ بەجێ کرا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ئەم دوو زیندانییە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

شایانی باسە ، بە هۆی دووری ڕێگای ، بەشێک لە بنەماڵەکان بۆ ئەخیر نەیانتوانیوە چاویان بە منداڵەکانیان بکەوێت و بکرێگیراوانی زیندانی قەزولحەسار ڕێگریان لەم دیدارە گرتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دوێنێ هەواڵێکی لەبارەی ئەگەری لەسێدارەدانی حەوت زیندانی بڵاوکردبووەوە، بەڵام تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو پێنج زیندانییەی دیکە نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئێستا زیاتر لە دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان (۱۴۴ وڵات) سزای لەسێدارەدانیان بە یاسا هەڵوەشاندووەتەوە یان بە کردەوە ڕایانگرتووە. بەڵام ئامێری ئێعدام لە ئێران ڕۆژانە رۆژانە روی لە زیاد بوونە و لە سەردەمی دەسەڵاتی  ئیبراهیم ڕەئیسی و دەسەڵاتی قەزای جێ بەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدان خێراتر بووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular