جێی بە جێی کرانی سزای سێدارەی هاووڵاتییەک

هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە”٤ی ژانویەی ٢٠٢٣”لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “فەرهاد (فەراح) کەریمی” کوڕی محەممەد عەزیز و خەڵکی ئاوای “کومڕە”ی پاوە ، لە زیندانی کرماشان حوکمەکەی جێی بە جێی کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ، لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular