جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ماکۆ

هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە”٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاوولاتییەک بە ناوی “شایان حەسەن پوور” ٢٤ ساڵە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ماکۆ حوکمەکەی جێ بەجێ کرا .

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular