هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠- (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “قادر رەحمانی” خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی قەسابیدا بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە کاتی سەربڕینی گایەک بە دیواردا دراوە و لە پلیکان بەربۆتەوە و لە ئاکامدا بە توندی بریندار بووە. سەرەڕای ئەوەی ناوبراو دەگەیەننە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەستداوە.
