هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی پێنجشەممە ٥ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (٢٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا لە جوانڕۆ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "بەهمەن یەعقوبی (حەیدەر)" تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ راگەیەندراوە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە ناوبراو لە کاتی کار کردندا لە بینایەک لە نهۆمی حەوتەمەوە لە هاسانسەرەوە بەربۆتەخوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندارە و باوکی کچێکی منداڵکارە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، تەرمی ئەم کارێکارە کوردە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ رەوانە کراوە.
