جوانڕۆ: کارمەندێکی ئیدارەی برق لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا  

هانا: بەپێی هەواڵێک لەلایەن هاوکارانی هاناوە، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٠ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک لە کاتی کار کردندا لە “مەسکەنی مێهری تەپە کوڵە”ی پاوە بە هۆی تەزووی برق گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "مەهدی حسێنی" خەڵکی ئاوایی "نوئڵ" و دانیشتووی جوانڕۆ راگەیەندراوە. ناوبراو کارمەندی ئیدارەی برقی پاوە بووە و لە کاتی کار کردندا لە "مەسکەنی مێهری تەپە کوڵە"ی پاوە بە هۆی تەزووی برقەوە گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular