جوانڕۆ: ژنێکی تر لە کوردستان کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: لە درێژەی خۆکوژییەکاندا لە کوردستان، ژنێکی دیکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

بە پێی راپۆرتێک کە بۆمان هاتووە، رۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٦ی مارسی ٢٠٢١)، ژنێکی ١٩ ساڵان بە ناوی "هانیە مرادی" کچی عەلی مرادی و هاوسەری (ئـ . ت) خەڵکی ئاوایی "شێخ سیلە" لە ناوچەی جوانڕۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
شایانی باسە گیروگرفتی ئابووری، نەخۆشی دەرونی، کێشەی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و کوردستانە و رادەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان لە باقی بەشەکانی ئێران پترە. 
ئەم بارودۆخە ئاکامی ناکارامەیی بەرپرسان و کەمتەرخەمی و نەچوونە ژیرباری بەرپرسیارەتی لە بەرامبەر کۆمەڵگا و نەبوونی پلان و پڕۆژەیەک بۆ بەرەرووبوونەوەی قەیران و کێشەکان و دۆزینەیوەی چارەسەرێکی زانستییانەیە، کە ئەمەش پێشێل کردنی مادەکانی ٢٢ و ٢٥ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular