جوانڕۆ: هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر شارۆمەندان 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٩ی دیسەمبری ٢٠٢١)، ژمارەیەک سەلەفی لە جوانڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک لە شارۆمەندان و دووکان و بازاڕی خەڵک. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ "هانا" هاتووە، تاقمێک سەلەفی بە چەک و چەقۆ و تێڵا و قەممەوە هێرشیان بردووەتە سەر کافە و ئارایشگەیەک و دوای گەیاندنی زەرەر و زیانی زۆر بەو شوێنانە، لە خاوەنەکانیان داون و دواتر بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی هەواییان کردووە. 

شایانی باسە بەپێی یاساکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، بوونی چەک بە خەڵک قەدەغەیە و تەنیا کەسانی سەر بە حکومەت دەتوانن چەکیان پێ بێ. ئێستا پرسیار لەوەدایە چۆنە گوروپە سەلەفییەکان ئازادانە بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر دووکان و بازاری شارۆمەندان و ئازار و ئەزیەتیان دەدەن، بە بێ ئەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان پێشیان پێ بگرن؟

جێگای ئاماژەیە، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە، پاراستنی ئەمنییەتی شارۆمەندانی هەر وڵاتێک وەئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتی وڵاتە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular