جوانڕۆ: مەرگی دایکێک بە کۆرپەوە بە هۆی هەڵەی پزیشکی 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە جوانڕۆ بە هۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "شەیدا عەبدی" کچی "سەیفوڵڵا" خەڵکی ئاوایی "زیران" لە ناوچەی جوانڕۆ راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، "شەیدا عەبدی" دووگیان بووە و بە هۆی کەمتەرخەمی یەکێک لە کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی جوانڕۆ، کەوتووەتە سەر خوێن و بە هۆی ئەوەی خوێنی زۆر لەبەر رۆیشتووە گیانی لەدەستداوە. 
شایانی باسە، کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی لە کوردستان رووژانە روو لە زیاد بوونە و بەرپرسانی ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان لەمبارە جوابدەرەوە نین و زیاتر خۆیان بە کایە و گەمی سیاسی حکومەتەوە خەریک کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular