هانا:رۆژی پێنج شەمە(۵ی رەشەمەی۱۴۰۰ــ۲۴ی فێبرواری ۲۰۲۲)کڕێکارێکی کورد بە هۆیی رووداوی شوێنی کار گیانی لە دەست دا.
هاوکارانی هانا:ناسناوی ئەم شارۆمەندەیان"بەهمەن یەعقوبی"۴۱ساڵە خەڵکی"جوانرۆ"رایانگەیاند.بە پێی راپۆرتەکان,ناوبراولە کاتی کار لە بینایەکی نیوە کارەدا و بە هۆیی نەبوونی کەرستەی ئیمەنی شوێنی کار لە نوهۆمی حەوتم بەربوەوگیانی لەدەست دا.شایانی باسە:تەرمی ناوبراو ڕاگوێزراوە بۆ پزیشکی دادوەری لە شاری جوانرۆ.
