هانا: رۆژی سێشەممە ٢٦ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ١٦ی مارسی ٢٠٢١، ژمارەیەک سەلەفی بە مەبەستی پێکهێنانی کەشی ترس و سام و تۆقاندنی خەڵک لە ناو خەڵک و بازاڕدا دەستیان کرد بە تەقە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ژمارەیەک سەلەفی مەبەستیان لەم کردەوانە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی خەڵکە.
ئەم کردەوەیەی سەلەفییەکان هەر لە درێژەی ئەو پشێوی و ئاڵۆزییانەدایە کە پێشتر لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا راگەیاندرابوو.
ئەم جموجۆڵانە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە سەقامگیری ئاسایش و ئەمنییەتی شارۆمەندان ئەرکی سەرەکی حکومەتە.