دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێڕاق لاوێکی خەڵکی یەکێک لە ئاوییەکانی سەرپێڵی زەهاو بریندار بوو.
سامان رەزایی ناوی ئەو لاوەیە بریندار بووە و لە کاتێکدا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە لە ئاوایی ملەدزگە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان تووشی ئەم رووداوە هاتووە.
ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کورد لە پارێزگاکانی کوردستان بە هۆی مینی جێماوی شەڕی ئێران و عێڕاق و هەروەها بە هۆی ئەو مینانەی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران دژی حزبەکانی کوردستان دایاناوە، دەکوژرێن یا کەمئەندام و بریندار دەبن.
شایانی باسی