هانا: رۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٦ی دیسامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێک بە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز و نێشتەجێی “پێنجوێن” لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە سەر سنووری عێڕاق تووشی ئەم رووداوە بووە و لە ئاکامدا بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
