تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕوژی دووشەممە “٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣”شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “هادی غونجە دوست” تەمەن ٣٧ ساڵ خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “زلە”ی بانە ، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی دەسکاری کردنی کەرستەی شەڕ توشی ئەم ڕووداوە بووە و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە گیانی لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular