تیکاب: سووتاندنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە 

هانا: رۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ژنێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە تیکاب کوژراوە. 

 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "سەبری نەعلبەندی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ئێرانشا"ی ناوچەی سەقز راگەیەندراوە. ناوبراو لەلایەن هاوسەرەکەی خۆیەوە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی ئاگر دراوە. 

جێگای خۆیەتی لیرەدا ئاماژە بەم راستیەی بکەین ژنانی ئێران بە پێی یاساکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە گەلێک مافی ئینسانی بێبەشن و یاسا بە شێوەی یەکسان و بەرابەر پشتگیری لە ژنان ناکا. سیستەمێکی تەواو پیاوسالار بە سەر کۆمەڵگای ئێراندا زاڵە و جگە لە دواکەتوویی فەرهەنگی و کولتووری گەلێک بەندی یاسایی هەن کە پاڵنەر و هاندەرن لە کۆمەڵگادا بۆ ئەوەی پیاوان لەگەڵ هاوسەر، کچ یان بە گشتی لەگەڵ ژنان بە ئارەزووی خۆیان هەڵسووکەوت بکەن و دەستیان بۆ توندوتیژی ئاواڵە دەکا. هەوەوها هیچ بەرنامەیەک بۆ پەروەردەیەکی ئینسانی و پێشکەوتوو بۆ کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو لە ئارادا نییە و ئەم کولتوور و پەروەردە سەقەتەی کۆمەڵگا بۆ دژایەتی ژنان بە بەردەوامی هەر زاوزێ دەکا و لە داهاتووشدا شاهیدی خوڵقانی کارەسات و جینایەتی دیکەش دەبین و "سەبری نەعلبەندی" و "گوڵاڵە شێخی"یەکانی تر دەبنە قوربانی. 
ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە، هەموو ئینسانێک چ ژن و چ پیاو مافی بەرابەر و یەکسانیان لە هەموو بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگادا هەیە. هەروەها ئەمنییەت و ئاسایشی شارۆمەندان دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت و دەسەڵات و بەڕێوەبەرانی وڵات. 

RELATED ARTICLES

Most Popular