تورکیە: گیانلەدەستدانی پەنابەرێکی کورد بە هۆی ماندوویەتی لە رێگادا 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، پەنابەرێکی کورد بە ناوی “میهری نەبیزادە” خەڵکی سەردەشت، لە وڵاتی تورکیە بە هۆی ماندوویەتی زۆر لە رێگەدا بەرەو ئوروپا، دڵی لە وەستان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. 

"میهری نەبیزادە" تەمەنی ٢٧ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بووە. ناوبراو ٣ رۆژی بەردەوام لە تورکیەوە بەرەو باکووری یونان بەڕیوەبووە و بەداخەوە بە هۆی ماندوویەتی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە. 

جێگای ئاماژەیە بارودۆخی نالەباری ئابووری، بێکاری، هەژاری، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی کۆچی شارۆمەندانن لە زێدی خۆیان. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رەچاوکردنی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی بە ئەنقەستی حکومەتی ئێران لە باری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە دژی خەڵکی کورد، رادەی کۆچی شارۆمەندانی کوردستان بەرەو وڵاتانی دیکە لە ئاستێکی بەرزدایە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular