بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەند چرکەیەک لەمەوبەر کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “جەواد ئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی مەمکان سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە تورکیا کەوتووتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .
پێویستە ئاماژە بەم بابەتە بکرێت کە بە هۆی هەژاری ، بێکاری و گوشاری قورسی ئابووری زۆربەی کرێکاران ناچارن بۆ بەدەستهێنانی تێچوویی ژیانیان بۆ کار کردن ڕوو لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بکەن .