بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە ماکۆوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی دیواری سنووری بەدرێژایی سنووری ماکۆیە، کە لە ساڵی ۲۰۱۷ دەستی بە دروستکردنی کردووە و بە سیاجکردنی شریتی سنووری بە درێژایی ۲۴۲ کیلۆمەتری لەگەڵ ئێراندا. تورکیا باس لەوە دەکات کە مەبەست لە دروستکردنی ئەم دیوارە ڕێگریکردن بووە لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی ئەفغانی و ئێرانی بۆ ناو تورکیا، هەروەها ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ئەندامانی پەکەکە و هەروەها کەلوپەلی قاچاخ.
ئامانجی تورکیا بۆ لابردنی ئەم دیوارە لەم دۆخە هەستیارەدا کە ئێران تێیدایە، هێشتا دیار نییە.
