تازەلاوێکی ١٧ ساڵان لە بەندیخانەی سنە مانی لە خواردن گرت و لێوی خۆی دروو 

هانا: رۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە دروونی لێوکانی مانگرتنی خۆی لە خواردن راگەیاند. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئارمان فەرەهمەند" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەردووش"ی مەریوان راگەیەندراوە. بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، رۆژی دووشەممە ١٠ی خرمانانی ١٣٩٩ – (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لە ئاکامی کێشە و تێکهەڵچوونێکی چەند کەسدا لە مەریوان شارۆمەندێک بە ناوی "پوویا چارە تەڵەب" کوژرا و دواتر "ئارمان فەرەهمەند" وێڕای ٨ کەسی دیکە دەستبەسەر کران و رەوانەی "ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی" سنە کراوە. ئێستا بۆ ناڕەزایەتی بە نادیاربوونی چارەنووس و بیلاتەکلیفی و نەپرسینەوە لە پەڕاوەکەی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لێوەکانی خۆی درووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular