تازەلاوێکی ١٦ ساڵان لە بەندیخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا 

هانا: بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، شەوی چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠١، یەکێک لە تازەلاوانی بەندکراوی ورمێ بە ناوی نیما شەفەقدوست تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی بێهرووز و خەڵکی گوندی «زیندەشت» لە ناوچەی سەڵماس و نیشتەجێی گەڕەکی کوشتارگای ورمێ، لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئەو شارە گیانی لەدەستداوە. 

 

شایانی باسە نیما شەفەقدوست لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی #ژینا_ئەمینی بەگوللەی گەرمی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە خەستی بریندار ببوو و هەروا بە بریندار لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو. هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لەباتی گواستنەوەی نیمای تازەلاو و بریندار بۆ نەخۆشخانە و گەیاندنی فریاکەوتنی پزیشکی، رەوانەی بەندیخانەیان کردبوو و لە ئاکامی برینی قورس و ئەشکەنجەی زۆردا نیما شەفەقدوست گیانی بەخت کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular