هانا: رۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٩ی ژولای ٢٠٢١)، کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سەهیب قەمەری" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "نسنار"ی ناوچەی سەوڵاوایە. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە تاران کرێکاری کردووە و بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە مانگی ژولای ٢٠٢١دا بە هۆی رووداوی شوێنی کار و نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار ٩ کرێکاری کورد گیانیان لەدەستداوە و ٥ کرێکاریش بریندار بوون. شایانی باسە یەکێک لەو کرێکارانە تازە لاوێکی ١٧ ساڵان بوو کە گیانی لەدەستدا. هەروەها ٤ کەس لەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە و کرێکاری کۆچەر بوون و لە دەرەوەی شارەکانی کوردستانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
