تاران: گیانلەدەستدانی خوێندکارێک بەهۆی لێدانی باتۆم لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکان

هانا: ڕۆژی هەینی “٤ی نوامبڕی٢٠٢٢” کچێکی گەنج بە ناوی “نەسرین قادری” کچی ئەحمەد خەڵکی مەریوان، بە هۆی لێدانی باتۆم لە سەری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکان لە کاتی کۆبونەوە ناڕەزایەتیەکان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەتیەکان ڕێگرییان لە گواستنەوەی تەرمی نەسرین قادری کرد و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندوە کە خۆیان تەرمەکەی دەگوازینەوە بۆ مەریوان

RELATED ARTICLES

Most Popular