تاران؛ کوشتنی هاووڵاتییەکی سەلماسی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ ڕۆژی هەینی”١٦ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”شەمسەدین شەکوری حەسەن ئابادی” ٤٤ ساڵە کوڕی عەبدول مەجید، خەڵکی تازەشاری سەلماس و دانیشتووی تاران، بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی کوژرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ناوبراو لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ۱۳۸۸ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە گوللەی جەنگی بریندار بووە.

هه ڕوه ها زیادی کرد: به هۆی هه ڕه شه و گوشاره کانی هێزه ئه منییه کانی تاران، بنه ماڵه ی ئه م هاووڵاتییه ڕۆژی چوارشەممه”٢١ی دیسەمبری ٢٠٢٢”لە ئاوای قەسریکی ورمێ تەرمی کوڕەکەیان بە خاک سپێردرا.

هێزە ئەمنییەکانی مێهرزاد شەکوری حەسەن ئابادی برا بچووکەکەی شەمسەدین شەکوری حەسەن ئابادی تا کۆتایی ڕێوڕەسمی پرسە بە بارمتە گیراون و هەڕەشەیان کردووە کە مافی ئەوەیان نییە لەگەڵ هیچ میدیایەک قسە بکەن.

RELATED ARTICLES

Most Popular