سەرچاوەیەکی هەواڵ، شەوی ٩ی گەلاویژی ١٤٠٠ – (٣١ی ژولای ٢٠٢١)، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای ئاگادار کردەوە، پێنج کاسبکاری کورد لە “یافتاوای تاران” کەوتوونە بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و بە توندی بریندار بوون.
سەرچاوەکانی هەواڵی هانا رایانگەیاند، ناسنامەی ٤ کەس لەم شارۆمەندانەی دەستبەسەر کراون بەم جۆرەی خوارەویە:
١ رەزا سەید عەلا
٢ رەزا
٣ رزگار حسێنی
٤ ئەحمەد
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەم کاسبکارانە شەوی شەممە ٩ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی حکومەتی ئێسلامی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و دوای بریندار بوونیان رەوانەی گرتووخانەی سپا کراون. دواتر ٣ کەس لەو شارۆمەندانەی دەستبەسەر کراون رۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، گوازراونەوە بۆ دادگای "یافتاوای تاران".
پێشتر بڵاوکرابۆوە لە نێو بریندارەکاندا کوژراویش هەیە بەڵام سەرچاوەکانی هانا هەواڵی کوژرانی هیچکام لەم شارۆمەندانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
