بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆتایی دادگای بەندکراوانی نەورۆزی سنە  

هانا: ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٨ی مەی ٢٠٢٢)، دوایین کۆبوونەوەی دادگای بەندکراوانی رێوڕەسمی #نەورۆزی سنە لە لقی یەکی دادگای “ئینقلاب”ی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “حسێن سەعیدی” بەڕێوەچوو. 

چوار کەس لەو شارۆمەندە بەندکراوانە بە ناوەکانی "ئاڕمان سەلیمی"، "ئێحسان بەهرامی"، "ئومید ئەسەدی"، "ئومید شێخی" کە بە "هاوکاری حزبە کوردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت و بەڕێوەبەری رێوڕەسمی نەورۆز" تۆمەتبار کرابوون، ئەو تۆمەتانەیان رەت کردەوە و بێ تاوان دەرچوون. هەروها "سامان میرەکی" شەش مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە کە کراوە بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێراو "تەعلیقی". 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular