بەهۆی رووداوی کار ٣ کرێکار لە سەقز و دێهلۆران بریندار و گیانیان لە دەستدا

ئێران لە ریزبەندیی ئەمنییەتی کار بۆ کرێکاران، لە پلەی ١٠٢ لە جیهان دایە.

رۆژی ١ شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٧ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، کرێکارێک لە شاری سەقز بەهۆی کەوتنە ناو  ئاوی حەوزی ساردخانەی میوە گیانی لە دەستدا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کرێکارە لە کاتی راپەڕاندنی کارەکانیدا دەکەوێتە ناو ئاوی ساردخانە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.

هەروەها بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ رژی ٤شەممە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٠ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، ٢ کرێکار لە شاری دێهلۆران بە هۆی رووداوی کارەبا لە شوێنی کارەکەیان بە تووندی بریندار دەبن.

جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کرێکارە کە لە قاتی دووهەمی بینایەکی نوێ لە شاری دێهلۆران‌دا سەرقاڵی ئیش‌کردن بوونە، بەدوای ئەوەیکە تووشی رووداوی کارەبا دەبن لە بەرزایی ٨ مەتر لە شوێنی کارەکەیان دەکەونە خوارەوە و ئەندمانی لەشیان تووشی شکان و برینی تووند دەبێتەوە.

شایەتحاڵان لەم بوارەیەوە رایانگەیاندووە کە سەبارەت بە درەنگ گەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئامبوڵانس) یەکێک لەم کرێکارانە بە ئۆتۆمبێلی شەخسی بۆ نەخۆشخانە فڕێندراوە و پاشان بەدوای گەیشتنی ئورژانس کرێکارەکەی دیکە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

پێویست بە ئاماژە کردنە وڵاتی ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار  لە پلەی ١٠٢ لە جیهان دایە و سەبارەت بە رەچاونەکردنی ئەمنییەتی کار لە لایەن خاوەن کارەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گیانی خۆیان لە دەست دەدەن یان بە هۆی برینەکانیانەوە تووشی کەمئەندامی دەبن. بارودۆخی نالەباری ئابووری و کەمیی کار بەتایبەت بۆ کرێکارانی وەرزی، وادەکات بەشێک لە کرێکاران توانای کڕینی بیمەی پێوەستیان بۆ خۆیان نەبێت.

نالەباربوون و یان لە خوارەوە بوونی ستانداردی ئەمنییەتی شوێنی کار بەردەوام هەڕەشە لە سڵامەتی و گیانی کرێکاران لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان دەکات و حکومەتی کۆماری ئیسلامیش لەمبوارەیەوە هیچ حەولێک بە مەبەستی دابین‌کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار بۆ کرێکاران نادات.

RELATED ARTICLES

Most Popular