بەدوای ئەوەیکە کۆمەڵیک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت دەکەونە بەر بۆسە و تەقەی هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئێران، کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەست دەدات.
بەپێی هەوڵێک کە رۆژی ٤شەممە رێکەوتی ١٥ی رێبەندان رێکەوتی ٣ی فێورییەی ٢٠١٢١ی زایینی بەدەستی تۆڕی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، بەدوای ئەوەیکە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە نزیک ئاوایی "کانی زەرد"ی سەر بە شاری سەردەشت دەکەونە بەر بۆسەی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک راستەوخۆ دەکەونە بەر دەسڕێژی تەقەی ئەو هێزانە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنجی کورد بە ناوی "خالید ئەحمەدپوور" دانیشتووی ئاوایی "وەردێ" بەدوای ئەوەیکە بە توووندی بریندار دەبێت، گیانی لەدەست دەدات.
پێویست بە ئاماژەکردنە ئەو کۆڵبەرانە بەدوای ئەوەیکە دەکەونە ناو بۆسەی هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک راستەوخۆ تەقەیان لێکراوە.