بەهۆی تەقینەوەی مین، کەسێک بە تووندی بریندار بوو

 جارێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق کەسێک بەتووندی بریندار بوو.

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاو بەرامبەر بە ٣١ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی گەنجێکی کورد بە ناوی "سامان رەزایی" دانیشتووی یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاب لە کاتی ئاژەڵداریی لە دەرەوەی گووندەکەی خۆی دەکەوێتە سەر مینێکی چێندراوی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و بە تووندی بریندار دەبێت.

جێگای ئاماژەیە وێڕای ئەوەیکە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی گووندەکانی نزیک سنوور یان گەشتیارن دەکەونە سەر مینە چێندراوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و بەم هۆیەوە یان بە سەختی بریندار دەبن یان گیانیان لە دەست دەدەن، حکومەتی کۆماری ئیسلامی هیچ حەولێک بە مەبەستی سڕینەوەی مینە چێندراوەکان لەم ناوچانە ناگرێت.

هەڵکەوتنی بازنەی سنووری نێوان ئێران و عێراق کە کوردەکان دانیشتووانی ئەم ناوچانە پێک دێنن، هەمیشە وەک شوێنێکی مەترسیدار سەبارەت بە بوونی مینە چیندراوەکان مەزەندە دەکرێت.

کارناس و شارەزایانی بواری نیزامی سەبارەت بە مینە چێندراوەکان دەڵێن: مینەکان وێڕای ئەوەیکە لەناو عەرزدا دەچێندرێن هەروەها لەسەر نەقشە شوێنی چاندنەکانیان تۆمار دەکرێت تا بەدوای کۆتایی هاتنی شەڕ یان مەترسی لەسەر لاچوونی ئەو ناوچەیە (کە مینی لێ چیندراوە) ئەم شوێنانە لەبەر ئەوەیکە قوربانیی مەدەنیی لێنەکەوێتەوە پاکتاو دەکرێنەوە لە مین، بەڵام وێڕای ئەوەیکە ساڵانێکی زۆر بەسەر شەڕی نێوان ئێران و عێراق‌دا تێدەپەڕیت، ساڵانە ئەم بازنە سنووریانە قوربانی لێ دەکەوێتەوە و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هیچ حەولێک بۆ سڕینەوەی ئەم مینە چێندراوانە نادات.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular