هانا: “قادر محەممەدزادە” زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکان ٣٧مین ڕۆژی مانگرتنی خۆی تێپەڕکردووە و بارودۆخی جەستەیی نالەبار دۆخی تەندروستی خراپە.
بەپێی هەواڵەکان، بەرپرسانی بەندیخانەی یەزد بە بارودۆخی قادرمحەممەدزادە راناگەن و گوشاری مانگرتن لە خواردن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زەختی خوێن و دابەزینی کێشی ئەم زیندانیە سیاسیە.
هۆکاری مانگرتنی قادر محەممەدزادە نەدانی مەرەخەسی و دەستبەسەرداگرتنی دەزگای قەزایی بە سەر بارمتەیەک کە ناوبراو دایەناوە. قادر محەممەدزادە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد دەستبەسەرە و ماوەی ١٦ساڵی لە سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ کردووە.
