بەندیخانەی ورمێ / هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران هەڕەشە لە بەندکراوانی سیاسی دەکەن

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە “١٢ی خەرمانانی ١٤٠٣” هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران چوونەتە بەندی بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ و هەڕەشەی کوشتنیان لە بەشێک لە بەندکراوانی سیاسی کردووە .

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنییەکان بە چەندین بەندکراوی سیاسیان وتووە کە ئەگەر بەردەوامبن لە مانگرتنی سێشەممەکانی نە_بە_ئێعدام ، گیانی خۆتان و بنەماڵەکانتان دەکەوێتە مەترسیەوە و بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستۆی خۆتان دەبێت .

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ لە هەفتەکانی ڕابردووەوە بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە .

شایانی باسە کە ٣٢ هەفتە هەڵمەتی سێشەممەکانی نە بۆ ئێعدام لە ٢١ بەندیخانە لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی خەرمانانەوە دەستی پێکرد .

بەندیخانەکانی بەشداربووی مانگرتن لە خواردنی ڕۆژی سێشەممە لە ٣٢ هەفتەی هەڵمەتەکە ، جگە لە بەندیخانەی ئەسەدئابادی ئەسفەهان و بەندیخانەی بەمی کرمان کە لەم هەفتەیەوە بەشدارییان کردووە ، بریتین لە : ئێڤین بەندی ژنان ، بەندی ٤ و ٨ ، قزڵحسار واحدی ٣ و ٤ ، ناوەندی کەرەج ، تاران گەورە ، خوڕەم ئاوا ، نزام شیراز ، مەشهەد ، لاکان ڕەشت ، قائێم شار ، تەورێز ، ئەردەبێڵ ، ورمێ ، سەڵماس ، خۆی ، نەغەدە ، سەقز ، بانە ، مەریوان و کامیاران .

RELATED ARTICLES

Most Popular