بەشێوەیەکی کاتیی ٥شارومەندی کورد لە زیندان ئازاد دەکرێن

شارومەندانی کوردی دەستگیرکراو پاش دانانی بارمتەی قورس و بۆ ماوەی کاتیی لە زیندان ئازاد دەکرێن.

بەپێی هەواڵێک کە بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، رۆژی ٣شەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٩ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، دوو برا بە ناوەکانی "تالب" و "رەشید ریحانی" بەدوای دانانی بارمتە لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری نەغەدە ئازاد کراون.

هەواڵنێری تۆڕی نێونەتەوەیی ماڤی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەم‌بارەوەیە رایگەیاندووە: "تالب ریحانی" بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی  و "رەشید ریحانی" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتیی لە زیندان ئازاد کراون.  

هەروەها بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەر ئەو رۆژە شارومەندێکی دیکەی کورد بە ناوی "رەحمان ئیبراهیمی" لە گرتووخانەی شاری نەغەدە و پاش دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

پێویست بە ئاماژە کردنە رۆژی ٣شەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٩ی فێورییە ٢٠٢١ی زایینی "محەممەد حاجی‌رەسوڵ‌پوور" و "سەردار محەمەدپوور" بەدوای دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتیی لە زیندان ئازاد کراون.

 

 
RELATED ARTICLES

Most Popular