هانا: بەپێی هەواڵێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناردوویانە، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٠ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لە ئاوایی “کوڵم” سەر بە شاری “بەدرە” لە پارێزگای ئیلام بە هۆی ئەوەی کێشەی بنەماڵەی ناونراوە کوژراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە دوو ئەندامی بنەماڵەیەک کە هاوسەری یەکترن، بە هۆی کێشە لە سەر بەش کردنی میرات لەلایەن برای ژنەکەوە کوژراون. کەسی تۆمەتبار دوای ئەوەی زاواکەیان و خۆشکەکەی خۆی کوشتووە، هەڵاتووە. تەرمی ئەو دوو شارۆمەندە رەوانەی پزیشکی قانوونی کراون.
