هۆکاری خۆکوژییەکان لە ئێراندا بۆ هەژاری و بێکاری مەزەندە دەکرێن!
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکان بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە رۆژی ٢شەممە رێکەوتی ٤ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی کوڕێک بەناوی "سۆران سوڵتانچەپە" کوڕی "حسێن" دانیشتووی شاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە کە ناوبراو هاوسەردار و منداڵێکی هەیە و سەبارەت بە هەژاری، گیر و گرفتی ژیان دەستی داوەتە خۆ کوژی.
جێگای ئاماژەیە رێژەی خۆکوژییەکان لەم مایەوە روو لە پەرە سەندن دابووە و هۆکاری سەرەکیی ئەم دیاردەیە بۆ هەژاری و بێکاری مەزەندە دەکرێت.