بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: شەوی چوارشەممە “۱۲ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲” شارۆمەندێکی ناڕازی بە ناوی” کەماڵ فەقیهی” تەمەن ٤٦ساڵ خەڵکی بۆکان، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکان لە شەقامی حسار بە زەبری باتۆم کە هێزە ئەمنییەکان لە سەریان دابو گیانی لە دەست دا.
هەروەها ئەم سەرچاوە ڕای گەیاند دوای گیان لە دەست دانی ئەم شارۆمەندە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە سەری کردوە کە هۆکاری مردنی بە بەر کەوتنی گولە ڕابگەیەنن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پزیشکەکان هۆکاری مەرگی کەماڵ فەقیهی یان بەرکەوتنی جسمێکی قورس بە سەری ڕاگەیاندوە.