بۆکان: گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ 

رۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٢ی ژولای ٢٠٢١)، بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەمیر فەرامەرزی" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە. 

بەپێی راپۆرتەکان، ناوبراو ریکەوتی ١ی پووشپەڕ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گورووپێکی سەلەفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ گوازرابۆوە. دوای سێ حەوتوو، ناوبراو دوینێ ٢١ی پووشپەڕ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگوێزراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular