هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە بۆکانەوە، رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، کچێکی تەمەن ٧ ساڵان بە ناوی هێلێن ئەحمەدی کچی شیوا و هێمن و خەڵکی بۆکان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
لە درێژەدا ئەم سەرچاوەیەی هانا دەڵێ، هێلێن ئەحمەدی تەمەنی ٧ ساڵ بووە و لە کاتێکدا خوێندکارانی خوێندنگەکانی میراوای بۆکان لە خوێندنگە هاتوونەدەر خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە و هێزە چەکدارەکانی حکومەت تەقەیان لە خوێندکاران کردووە و لە ئاکامدا هێلێن ئەحمەدی پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی هێلێن کردووە و وتوویانە دەبێ هۆکاری مەرگی کچەکەیان وەک رووداوی هاتوچۆ رابگەیەنن.