بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣” کرێکارێکی کارەباچی بە ناوی “عەباس تەتار” کوڕی محەممەد و خەڵکی بۆکان ، لە کاتی چاک کردنی کولێری ئاوی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .
عەباس تەتار خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .
شایانی باسە لە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار (تەزووی کارەبا) گیانیان لە دەستداوە .