بۆکان: کرێکارێکی تازەلاو لە کاتی کاردا گیانی لەدەستدا 

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کرێکارێکی تازەلاو لە کاتی کاردا و لە دەسکەنەی نۆک لە گوندی “کانی‌پانکە”ی ناوچەی بۆکان، گیانی لەدەستدا. 

گەرمای زۆر و هاوکات خواردنەوەی ئاوی سارد و سەهۆڵاو، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم شارۆمەندە کوردە راگەیەندراوە. 
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە تازەلاوە "سینا سەرزەرد" کوڕی "توبا شیلان" و "جەعفەر سەرزەرد" راگەیەندراوە. 
بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان، کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بۆ منداڵان و تازەلاوان پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە بەڵام لە کوردستان بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری، هەژاری و نەداری، منداڵان ناچارن شان بدەنە ژێر باری کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular