هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٦ی مەی ٣٠٢١)، ژنێک لە ناوچەی بۆکان دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سۆیبە سەیدعەبدوڵڵازادە" خەڵکی ئاوایی "حاجی لەک" لە ناوچەی بۆکان راگەیەندراوە.
هەڵاواردن و دانانی جیاوازی لە باری رەگەزییەوە، نەبوونی پەروەردەیەکی دروست و ئەمڕۆیی، رێگری لە هەڵسووڕان و چالاکی ئازادانەی ئەنجومەن و رێکخراوە مەدەنییەکان و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی ژنان و مافەکانی مرڤ، کولتووری زاڵی پیاومەزنی بە سەر کۆمەڵگادا، نەبوونی هیچ پێشتیوانییەکی یاسایی لە ژنان و هەروەها هەژاری و بێکاری سیستماتیک لە کوردستان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە کوردستان.