بۆکان؛ چڕکردنەوەی فشارەکان لەسەر بنەماڵەی شەهریار محەممەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوە ، عەلی محەممەدی باوکی شەهریار محەممەدی کە کوڕەکەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا گیانی لەدەست دا، بە هۆی داوایەکی یاساییەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەلی محەممەدی لە ٢١ی بەهمەن ، پاش سەردانی گۆڕی بەشێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا و گیانبەختکردوو ژینا ئەمینی لە شاری سەقز دەستبەسەر و ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی مایەوە و  پاشان بۆ زیندانی ناوەندی سەقز گوازرایەوە و دوای ئەوە بە کەفالەتی کاتی ٧٠٠ ملیۆن تۆمان ئازاد کرا.  پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەلی محەممەدی بە ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بانگەوازی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular