بە پێی ئەو راپۆرتانی گەیشتوونە دەستمان : رۆژی “دووشەممە “16ی ئۆکتۆبری 2023” ژن و پیاوێکی لاو بە ناوەکانی “هەژار فاتحی و سومەیە مام خزری ” خەڵکی ئاوایی شیخلر سەر بە شاری بۆکان ، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیان داوە .
بە پێی راپۆرتەکان ؛ سومەیە مام خزری پاش هەوڵی خۆکوژی گیانی لە دەستداوە و هەژار فەتحیش لە کۆمادایە و لە نەخۆشخانەی شاری بۆکانە .
سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیان ؛ ئەم ژن و پیاوە لاوە پێشتر ژن و شوو بوون کە دواتر لە یەکتر جیا بوونەوتەوە .
تا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەم دوو شارۆمەندە نادیارە .
