بۆکان: “هێمن حەسەن نژاد” ٢٨ رۆژە بەند کراوە 

هانا: “هێمن حەسەن نژاد” ئەوە ٢٨ رۆژە بە تۆمەتی هاوکاری حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە بەندیخانەدا بەند کراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای راگەیاند، "هێمن حەسەن نژاد" پاش دەستبەسەرکرانی ٥٨ رۆژ بەندکرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە سەردا سەپا و ئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی بەند کراوە. 

ئەم شارۆمەندە کوردە خەڵکی بۆکانە و رۆژی شەممە ٢٧ی ژانوییەی ٢٠٢٢ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular